بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کەبە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،ڕۆژی ۲٦بانەمەڕە پیاوێکی ٥۷ساڵەلەشارێ بۆکان لەگەڕەکی عەلی ئابادی ئەوشارە،لەهەوڵێکی خۆکوژیداکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ،کەپێشتر کۆمەڵی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتەکەی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵ شەوی هەر ئەو ڕۆژە گەنجێکی ۲٨ساڵانی بۆکانی لەگەڕەکی فەرهەنگیانی قەدیمی ئەو شارە لەهەوڵێکی خۆکوژیداخۆی هەڵواسیوەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
هەر ۆەها شارۆمەندێكی كورد بە ناوی “حیشمەت” ٣٥ ساڵ تەمەن، لە شاری “كرند غرب”ی سەر بە پارێزگای كرماشان ڕۆژی ۲٦بانەمەڕە بە هۆی كێشە كۆمەڵایەتیەكان لە رێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
.شایانی باسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە بیست وچوارمین کەسە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دەستیان داوەتەخۆکوژیو گیانیان لەدەست داوە و هیچ لایەنێکیش بەدواداچونی زانستیانەی بۆ ئەم دیاردەدزێوەنەکردوەکەشەپۆلێکی گەورەی لێهەستاوە بەجۆرێک لەشارێکی وەکوبۆکان ،لەڕۆژێکدا دووکەس خۆکوژی بکات ،زۆردەگمەنە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان .