KMMK: ئاگری دارستانەکانی پیلە وسلسی مەریوان پەرەی گرتووە وئەوڕۆ گەیشتە سێفی سەروە.
چالاکان وخەڵکی ناوچەکە بەڕاگەیاندنی سەرلەنوێی گەشە سەندنی ئەم ئاگرە داوای یارمەتی بەپەلەیان کردووە ولەهەمبەر پەرەساندنی ئەم ئاگرە بۆناوچەکانی دیـــکە وتەنانەت ڕۆیشتنی بۆ باشووری کوردستان ئاگاداریان داوە.
بەکوتەی خەڵکی ناوچەکە تائێستە هیچ دامەزراوەیەکی حکوومی بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە هەوڵێکی نەداوە.
بەپێی کوتەی دانیشتوانی ناوچەکە ئەوئاگرە چەندد ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە خۆجێیەکانی سپای پاسداران بەئامانجی سوتاندنی دارستانەکانی ناوچەکە هاتۆتە ئاراوە.
جێگەی باسە کەبەهۆی ئاگرکەوتنەوەی ئەم ناوچانە چوار چالاکی ژیگەپارێز بەناوەکانی، “شەریف باجوور،ئۆمێدکۆنەپۆشی، محەممەد پەژوهی وڕەحمەت حەکیمی” گیانی خۆیان لەدەست دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حکوومەتی ئێران بەبەرپرس وبکەری گیان لە دەستدانی ئەم چالاکوانە کوردانە دەزانێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان