KMMK: لە سنورى ئیدارەى ڕاپەڕین لە ڕۆژانى جەژنى قورباندا 2 ئافرەت خۆیان سوتاندووە یەکێکى تریش خۆى خنکاندووە.
بە پێ زانیارەکان کەناڵی ئێن ئاڕتی : ڕووداوی خۆ سوتاندنی دوو ئافرەتەکە لە قەڵادزێ بووە و خۆ خنکاندنەکەش لە ناوچەی حاجیاوا بووە.
تاکو ئێستا هۆکاری خۆکوژی ئەم سێ ئافرەتە ڕون نەبۆتەوە .
جێی ئاماژەیە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان