ئەمینە ئوجاک ۸۲ ساڵان له لایەن حکوومەتی تورکیاوە دەست بەسەر کرا

KMMK: شەمە ۲۶ ئاگوست، ئەمینە ئوجاک ۸۲ ساڵان، لە ڕێکخراوی خەباتی مەدنی (دایکانی شەمە) لە ئەستەموڵ لە لایەن پۆلیسەکانی تورکیاوە قۆڵبەستکرا.
پۆلیسی حکومەتی تورکیا بە هێرش کردنە سەر کۆبوونەوەی دایکانی شەممە، هەوڵی شێواندنی کۆبوونەوەکەیانی داوە و چەندین کەسی تریش دەستبەسەر کراون.
دوێنێ شەمە ۷٠٠هەمین شەمەی خۆپیشاندانی دایکانی شەمە بوو.
دایکانی شەمە دایکانی ئەو هەزاران بێ سەروشوێن کراوانەی ساڵانی ۸٠ و ۹٠کانی باکووری کوردستان و تورکیان. کە لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە بە هۆیی کوردبونەوە بە شێوازێکی سیستەماتیک کوژراون و هێشتا چۆنیەتی تیرۆر و بێسەر و شوێنکردنیان شاراوە ماوەتەوە.
حکومەتی تورکیا بە کوشتنی هاووڵاتییانی باکووری کوردستان هەوڵی ئەوەی داوە و دەدا کە گەلی کورد لە باکووری کوردستان پاکتاوی نەژادی بکات
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە ئەمینە ئوجاک لە ۱۹۹۷ یش دەستبەسەر کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان