KMMK: لە ٧٠٠ هەمین هەفتەی چالاکیی ڕۆژانی شەممەی دایکانی ئاشتیدا، پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر چالاکییەکە و ژمارەیەکی زۆر لە دایکانی دەستبەسەرکرد.
شەممە سێی خەرمانانی ۹۷, دایکانی کەسانی بێسەروشوێن لە ٧٠٠ ەمین هەفتەی چالاکییەکەیاندا، کە لە ڕۆژانی شەممەدا ئەنجامی دەدەن، لەبەردەم کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئەستەنبوڵ گردبوونەوە، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەریان.
کەمێک پاش ئەوەی گردبوونەوەکە دەستیپێکرد و پانکاردەکان بەسەر چالاکوانەکاندا دابەشکرا، هێزەکانی پۆلیس بەربەستێکیان لەبەردەمی چالاکواناندا دروستکرد و پێیان وتن: ئەو گردبوونەوەیە ڕێگەپێدراو نییە.
دواتر، هێرشیان کردە سەر دایکان و دەستیان کرد بە دەستگیرکردنیان و کۆکردنەوەی پانکاردەکان.
پۆلیس بەو بەهانەیەی کە وەزارەتی ناوخۆ ئەو گردبوونەوەیەی قەدەغەکردووە هێڕشی کردە سەر چالاکوانان، ئەوە لە کاتێکدایە کە هیچ بەڵگەیەکی بۆ ئەو بانگەشەیەی پیشانی چالاکوانان نەداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان