بریندار بوونی شارۆمەندێکی کورد لەمەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین

KMMK: سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲ی خەرمانانی ۹۷ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی “سەردووش” ی یەربە شاری مەریوان بەهۆیتەقینەوەی مین بەگرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە شوێنی ڕووداوەکە لەنزیک گوندی “دۆڵەبی” سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان ـە.

جێگەی باسە ناوچە،سنوورییەکانی باشوور وڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرلە دەسپێکی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی وشەڕی ئێران وعێراق مین ڕێژکراوە وسەرەڕای ئەوەی حکوومەت ڕایگەیاندووە کە ئەوناوچانە لەمین خاوێن کراونەتەوە وشوێنی ژیانی گشتی خەڵک وکاروکەسابەتە ،بەحاڵەشەوە ڕۆژانە کارەساتی لەوچەشنە دەکەوێتەوە و حکوومەتیش خۆی لەبە بەرپرسیار نازانێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان