چالاکی کرێکاری خەلیل کەریمی بانگهێشتی دادگا کرا
KMMK:
شەممە ۲۷ی گەلاوێژ خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری کورد خەڵکی شاری ســـنە بانگهێشتی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئێران لەشاری ســـنە کرا.
خەلیل کەریمی کرێکاری بیناسازی ولە ئەندامانی یەکیەتی ئازادی کرێکارانیئێران لەشاری ســـنەیە.بەپێی بانگهێشتی نووسراوەیی ناوبراو دەبێ ڕۆژی ۱۹ی خەرمانان لەهەمبەر لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی خۆی بەو لقە بناسێنێ.
بانگهێشتی ئەم چالاکە کرێکارییەی کورد لەکاتێکدایە کەلە ماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو دەیان چالاکی مەدەنی کورد دەسبەسەر و لە زیندان دان.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە بە دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد،کەشێکی داخراو وئەمنی بەسەر کوردستاندا بسەپێنێ و پێش بەهەر چەشنە چالاکییەک بگرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان