دەسبەسەری گەنجێکی پیرانشاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

KMMK: سەیدجەماڵ سەفوی گەنجێکی پیرانشاری دوو حەوتوو پێش لەلایەن ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لەورمێ دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بنەماڵەی ناوبراو هیچ زانیارییەکیان لەدۆخی ناوبراو نییە وپەرۆشی دۆخی تەندرووستی کوڕەکەیانن.

جێگەی باسە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران هیچ چەشنە زانیارییەکیان لەهەمباەر دەسبەسەری ناوبراو بە بنەماڵەکەی نەداوە ولەهەر چەشنە ڕوونکردنەوەیەک خۆیان دەبوێرن.
لەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو دەیان هاوڵاتی کورد لە مەریوان، پیرانشار وشارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵای کوردستان دەسبەسەر وزیدانی کراون.
بنەماڵەی سەید جەماڵ؟سەفەوی حکوومەتی ئێران بە بەرپرسیاری گیانی کوڕەکەیان دەزانن وخوازیاری ئاشکرا بوونی دۆخی ناوبراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان