KMMK:یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۸ی گەلاوێژی ۹۷ ، سێ زیندانی پێڕەوەی ئایینی سوننە ،،بەناوەکانی ” ئەنوەر خزری، خوسرەو بەشارەت و کامران شێخە “کە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ورمێ زیندانی کرابوون گوازرانەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.
شیمانە دەکرێ گواستنەوەی ئەم کەسانە بەهۆی دۆسیەیەکی دیکەوە کە دەکوترێ لەیەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی محاربە هەبوویانە ،هاتۆتە ئاراوە.”
ئەنوەر خزری و خوسرەو بەشارەت بەتۆمەتی بەشداری لە کوشتن، هەرکامیان بە دە ساڵ زیندان و کامران شێخەـیش بە ئێعدام مەحکووم کراوە.
ئەنوەر شێخی، کامران وشێخە و خوسرەو بەشارەت خەرمانانی ساڵی ڕابردوو بۆ ڕلوڕەسمی دادگا لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرانەتەوە بۆ زیندانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەو کاتەوە لەوێ ڕاگیرابوون.
ئەم سێ زیندانییە هاوڕێ لەگەڵ ٤زیندانی دیکە بەناوەکانی ” داوود عەبدوڵاهی، فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابستە و ئەیووب کەریمی” لەڕێکەوتی۱۶ی سەرماوەزی ۸۸ لە زینداندا بوون ولە ڕەشەممەی ۹٤ لەلایەن لقی ۲۸یدادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتی دادوەر قازی موقەیسە ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا،
ئەم حوکمە لەدیوانی باڵای وڵات لەلایەن دادوەر ڕازینی داشکا.
ئەم زیندانیانەی کە پێڕەوی ئایینزای سوننەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەتۆمەتگەلێکی ” هەوڵدان دژبە ئاسایشی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات، ئەندامەتی لەگرووپە سەلەفییەکان، گەندەڵی سەر زەوی و محاربە تاوانبار کرابوون، گەرچی لەمەڕ وردەکاری وچالاکییەکانیان لەلایەن بەرپرسان و ئۆرگانە قەزاییەکانەوە ڕوونکردنەوەی تەواو نەدراوە.
تاوانباران تۆمەتی بەشداری لە هەوڵ وتێکۆشانی توندڕەوانەیان بەرپەرچ داوەتەوە و کوتوویانە تەنیابە هۆکاری بیروباوەڕی خۆیان و چالاکیگەلی وەکوو بەشداری لە بۆنەی ئایینی وبڵاوکردنەوەی بابەتی ئایینی دەسبەسەر کراون.
بەکوتەی ئەم زیندانیانە لەکاتی لێکۆینەوە کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجەی ڕۆحی ،جەستەیی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان