ئارام فەتحی رۆژنامەنووس و شاعیری کورد دادگایی دەکرێت
KMMK:
ڕۆژی ٢٦ی گەلاوێژ لە لقی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان دانیشتنی پێداچوونەوەی دادگای ئارام فەتحی، ڕۆژنامەنووس و شاعیر بەڕێوەبچێت.
ئارام فەتحی، لە ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ساڵی ٢٠١٦ دەستگیرکرا و پاش ماوەیەک مانەوە لە زیندانی تاکەکەسییدا برایە بەردەم دادوەر و سزای دوو ساڵ زیندانی بەتۆمەتی “پروپاگەندە لەدژی سیستمی کۆماری ئیسلامی” بەسەردا سەپێندرا.
ئەو تۆمەتە بەهۆی بەشدار بوونی لە کەمپەینی نا بۆ شەقامەکانی مەرگ” و “نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران” خراوەتە پاڵی، هەروەها نووسین لە مانگنامەی چیاش یەکێکی دیکە بووە لەو هۆکارانەی ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ.
پاشان بە مەرجی چاودێریی و دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی ئازادکرا، تا ئەوەی ڕۆژی ٢٦ی ئابی ئەمساڵ دادگای پێداچوونەوەکەی بەڕێوەبچێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان