شاعیری کورد ،ژاکان مەلەکشاهی هەڕەشەی کوشتنی لێکرا
KMMK:
ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ئیلام ، هەڕەشەی کوشتنی لەشاعیری کورد بەناونیشانی ” حسێن باقری” ناسراو بە “ژاکان باران” ۳۶ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری مەلەکشاهی کرد.
لەنامە هەڕەشە ئامێزەکەیدا که بۆئەم شاعیرە کوردە نێردراوە، هاتووە: بەڕێز ژاکان بەهەر ناو و تەمەنێکەوە کە دەتهەوێ بپاڕێوە کە لە دادگا مەحکووم ببی و زیندانیت بکەن ،ئەگەرنا بە چەشنێک لەت لەتت دەکەین کە ببیت بە پەندێک بۆ دیکەی شاعیرانی کورد ودوو ڕوو.
زۆر بێجا دەکەی کە شێعری سیاسی دەهۆنییەوە وخەڵک لەڕێ بەدەر دەکەی.
لەهەموو شوێنێک بەدووتەوەین ،لەیەکەم دەرفەتدا دەتنێرینە شوێنێک کە قاسملوو و فەرزادی کەمانگەر و تیرۆریستەکانی دیکەمان نارد.”

هەرلەم پێوەندییەدا ئەم شاعیرە کوردە نامەیەکی سەرئاواڵای بڵاو کردۆتەوە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وەکوو خۆی بڵاوی دەکاتەوە :
لەگەڵ ڕێزو سڵاو وحورمەت بۆ هەموو هاوڕێیان وخۆشەویستانی زۆر بەڕێز،
هەربەو شێوەی ڕامگەیاندووە ئەوڕۆ ۱۳۹۷/۵/۲٤ بڕیار بوو دواین ڕێوڕەسمی دادگای من و پێشکەش کردنی بەرگریەکەم بێت کە دیسانەوە وەپاشکەوت ولە پێوەندییەکدا کە ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ من و پارێزەرەکەم گیرا ،کەوتە حەوتووی داهاتوو.
لەو وتووێژ و ڕاوێژانەی لەهەمبەر ئەم هەموو وەپاشکەوتنی دۆخی دۆسیەکەم کردوومە ، بەم کۆبەندییە گەیشتووم کە دامەزراوە ئەمنییەکان و سیستەمی قەزایی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی بەهێز لە دۆسیەکەم کە بتوانن وەکوو تاوانبارم بناسێنن ،دەستیان ڕاگرتووە کە هەڵەیەک بکەم یان بەڵگە وسیناریۆیەک سازبکەن!!! بەمەیش نەوەستاون وهاوکات لەگەڵ ئەو بابەتانەی باسم لێکردوون دیسانەوە هەڕەشەیان کردووە بە نەریتی ڕۆژانەیان، هەڕەشەکان چونەتە قۆناغێکی نوێوە؛ تەنانەت هەڕەشەی کوشتن و هەڕەشەی بنەماڵە وکەس وکاریش هاتۆتە ئاراوە.
لەنوێترین هەڕەشەی کە کراوەتە سەرم بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی یەکێک لە خزمەکانمەوە کە بۆخۆیشی ئەندامی یەکێک لە دامەزراوە ئەمنییەکانە ؛ بانگهێشت کراوە و داوایان لێکردووە کەبەبنەماڵە ڕابگەیەنێ ،ئەگەر دەست لە چالاکییەکانم هەڵنەگرم ، ئەوان تاقەتی هەڵکردن لەگەڵئەم دۆخەیان نییە ونەتەنیا هەڕەشەی مردنیان لێکردووم بەڵکوو بنەماڵەکەیشم بەتاوانی هاریکاری من ، داگایی وزیندانی دەکرێن.( شیاوی کوتنە کەئەمە یەکەمجار نییە کەئەم کەسە بانگهێشت و داوای لێدەکەن لەمەڕ خزمایەتیمان وڵام بداتەوە؛ هەربۆیە ئەوانیش لەخزمایەتیان لەگەڵ من و بنەماڵەکەم خۆیان بواردووە(خوازیاری دادوەریم خۆ بێ ئایینیم هەڵنەبژاردووە) وپاش گەیاندنی پەیامەکەی ئەم مژارەی خستە بەرباس کە ئیدی پێوەندی خۆی لەگەڵ بنەماڵەم دەپسێنێ)
بەدەر لە کردەیی یان ناکردەیی بوونی ئەم هەڕەشانە، باس لەتۆقاندن وشەڕی دەروونییە کە دامەزراوە ئەمنییەکان دژ بە من وبنەماڵەکەم وەگەڕیان خستووە.
پرسیاری بنەڕەتی کە ئاراستەی بەڕێوەبەرانی ناوەندە ئەمنیی وقەزاییەکان هەمە ئەمەیە کەبە پێی یاسا دامەزراوە ئەمنییەکان ڕێگە پێدراونکەبەم شێوەیە ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ هەڕەشەی کوشتن لە خۆم وبنەماڵەکەم بکەن ؟ ئەمە لەکاتێکدا کە دۆسیەکەم هێشتا لە قۆناغی کارلە سەرکردندایە ودانەخراوە و پەڕێنەوە یان بە تاوانبارناسینم هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە و دەنگی پێنەدراوە،کە بەم شێوەیە کەوتوومە بەر هەڵمەتی هەڕەشە، سەرەڕای ئەوەی لەهەندێ بابەتدا تۆمەتەکانم لەسەر لاچووە.
ئاخۆ وڵامی شێعر شمشێرە؟
ئاخۆ داوای دادوەری کردن ، نکۆڵی و ستەمە؟
بریا بترسایەتم ،یان پاشەکشەم بکردایەت….بەڵام بەم جۆرە هەڕەشە وگوشارانە، نەدەترسێم نە پاشەکشێ دەکەم
ژاکــان بـاران مـەلـەکــشاهی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان


