بەشوودانی نێزیک بە هەزار کچی خوار ۱۸ساڵ لەماوەی چوار مانگدا لە پارێزگای ســنە

KMMK:حسێن صومی، بەرپرسی گشتنی (ثبت احوال)ی ئێران لە پارێزگای ســنە ڕایگەیاندووە کە لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ پترلە ۴۵۰۰ دیاردەی بەشوودان لەم پارێزگایە تۆمار کراوە کە ۹۷۰ دیاردەی واتە ۲۱ لەسەتی تایبەتە بە کچانی خوار ۱۸ساڵ.

بەگوێرەی قسەکانی ناوبراو(صومی)، لەم ڕێژەیەیش ۳۶دیاردەی تایبەتە بە کوڕانی خوار ۱۸ساڵ تەمەن.

جێگەی باسە کە یاساکانی حکوومەتی ئێران هیچ چەشنە ڕێگرییەک لەبەردەم زەماوەندی منداڵان دانەناوە وهەر ئەم هۆکارەیش وای کردووە کە زەماوەندی کەسانی خوار ۱۸ساڵ ئامارێکی لەو چەشنە بەخۆوە ببینێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان