بانگهێشت و محاکمەی چالاکی مەدەنی کورد خەبات شەکیبا

بانگهێشت و محاکمەی چالاکی مەدەنی کورد خەبات شەکیبا

KMMK:
پێنج شەممە ۲۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۷، خەبات شەکیبا چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنــە بانگهێشتی دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری ســـنە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، خەبات شەکیبا بەتۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ئاژواندنی کۆمەڵگا وگردبوونەوەی نایاساسس لەلقی ۱۰۳ی سزاکانی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان محاکمە کراوە.

محاکمەی ئەم چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزییەی کورد لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران گوشارێکی بێ وێنەی دژ بە چالاکانی کورد هێناوەتە ئاراوە ، بە شێوازێ کەلەماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو دەیان چالاکی مەدەنی کورد لە پارێزگاکانی ئــیلام، کرماشان ،ســنە و ورمێ دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان