نادیاربوونی چارەنووسی دوو ژنی چالاکوانی مەدەنی کوردی دەسبەسەرکراو

KMMK: پاش تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەسبەسەری دوو ژنی چالاکی مەدەنی کورد لە شارەکانی ئیــــلام وســـنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چارەنووسیان دیار نییە.

دووشەممە ۱۵ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی ئێــران لە ئیلام هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ” نگیسا شەهبازی” چەلاکی مەدەنی ئەو شارە و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر و گواستویانەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات لەو شارە.
پێنج شەممە ۱۸ی گەلاوێژ “سەحەر کازمی” چالاکی ژینگەپارێزی ســنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە.

بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنیانە لەم ماوەیەدا سەرەڕای سەردانیان بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان و هەروەها دادگاکانی ئێران لە شارەکانی ئــیلام وســـــــــنە هیچ زانیارییەکان لەهەمبەر دۆخ وچارەنووس ئەندامانی دەسبەسەرکراوی بنەماڵەکەیان دەست نەکەوتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــتان