بانگهێشتی چالاکانی کورد کەناڵی تێلگرامی بۆ ئیتلاعاتی سپا

بانگهێشتی چالاکانی کورد کەناڵی تێلگرامی بۆ ئیتلاعاتی سپا

KMMK:

دووکەس لە چالاکان وبەڕێوەبەرانی کەناڵە هەواڵگریەکانس سەقز، (ڕووداوو شاری سەقز) لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لەسەرکرا.

فەردین مستەفایی بەرپرسی کەناڵی هەواڵگری سەقز ڕووداو ،و ناسر بەهرام پوور، بەرپرسی کەناڵی شاری سەقز لەایەن ئیتلاعاتی سپای ئێران لە شاری سەقز ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت کراونولە پێوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی داخرانی ڕێڕەوی هاتووچۆی کۆڵبەران کەوتنە بەر هەڕەشە ولێپێچینەوە.

درێژەی هەواڵەکە باس لەوە دەکات ئەم دوو چالاکە تێلگرامییە،بە بانگهێشت کردنیان بۆلقی یەکی دادسەرای ئێران لە سەقــز دۆسیەی قەزایان بۆ پێچراوەتەوە.

جێگەی باسە کە کەناڵە هەواڵگرییەکان ،هەواڵی کەلتووری، کۆمەڵایەتی وئابووری ڕۆژهەڵاتی کوردســــــتان بڵاو دەکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــــتان