Kmmk:لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دوو کچیمێرمنداڵ لەشارەکانی جوانڕۆ و سەردەشت دەستیان دایت خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری خۆکوژی ئەو کچەی خەڵکی جوانڕۆیە ،کێشەی بنەماڵەیی حەوتووی ڕابردوویان بووە کە لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژی دابوو ،پاش چەندد ڕۆژ ڕێکەوتی ۲۳ی گەلاوێژ لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.
ناویشانی ئەوکچە “پەروین میرەکی” و ۱۷ساڵ تەمەن وسەڵت ڕاگەیەندراوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆڕتێکدا لە ڕێکەوتی ۲۳ی گەلاوێژ باس لە خۆکوژی کچێکی مێرمنداڵی دیکە بەناونیشانی ” مەهسا زەکی” تەمەن ۱۶ساڵ دەکات کە ئەویش لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە لەشاری سەردەشت کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
خۆکوژی لە نێوان ژنانی کورد دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارگەلی جۆراوجۆر وکوو کێشەی بنەماڵەیی، هەژاری ،هەڵاواردنی ڕەگەزی کەبەردەوام لە هەڵکشاندایە. ڕەوشتی خۆکوژی بەتایبەتی ژنان و هەڵکشانی لەم ساڵانەی دواین دڵەڕاوکێی زۆری لەگەڵ خۆی هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان