کێشەی بنەڕەتی و زۆری بوولەرزە لێدراوانی کەمئەندامانی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کێشەی بنەڕەتی و زۆری بوولەرزە لێدراوانی کەمئەندامانی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:
ڕێژەی ۱٤۵ هاوڵاتی ئیفلیج و ئەوانەی بڕبڕەی پشتیان پساوە تەنیا لە شاری سەرپێڵ زەهاو بوونی هەیەکەلە هەبوونی هەرچەشنەپێداویستییەک بێبەرین.
بەهۆی بوولەرزەی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە کرماشان ڕێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەم ناوچانە ئیفلیج، کەمئەندام و بڕبڕەی پشتیان پساوە.

تەنیا لەشاری سەرپێڵ زەها ڕێژەی ۱۱۸کەس تووشی ئیفلیجی جەستەیی و ۲۷ کەس بڕبڕەی پشتیان پساوە.ئەم کەسە ئیفلیج بووانە سەرەڕای کێشەی هاتوچۆ بەهۆی ئەوەی ناتوانن ویلچێڕ بکڕن، تەنانەت لە کەڵک وەرگرتنی خۆشتن وئاودەسکردنیش تووشی کێشە دەبنەوە.

جێگەی باسە کە لە ناوچە بوولەرزە لێدراوەکانی کرماشان ،نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی ڕێک وپێک و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، ئابووری وسیاسی لەو هۆکارانەن کە ڕودانی کارەساتێکی سرووشتی لەو ناوچەیە بووە بەهاتنە ئارای ڕووداوێکی گەورەتر لە خۆی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان