بانگهێشتی چالاکی مافی مرۆڤ لەلایەن دادگای شۆڕشی ســنەوە

 kmmk:
سەرلەبەیانی ۲۳ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، چالاکی مافی مرۆڤی کورد “ئیجلال قەوامی” خەڵکی شاری ســنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی شاری ســنە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە لەم شارە بانگهێشت کرا.
ئەم چالاکە مەدەنییە بانگهێشت نامەیەکی لەلایەن لقی دووی لێپرسینەوە(بازپرسی)ی دادگای شاری سنە ئەمڕۆ پێگەییوە وناوبراو دەبێ تا ۵ڕۆژی دیکە لەو لقە ئامادە بێت.
جێگەی بیرهێنانەوەیە ، ئیجلال قەوامی، لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی ئێرانلە پارێزگای ســنە لەهەمبەر پێداچوونەوەی سەرلەنوێ بە تۆمەتەکەی بۆ ڕۆژی ۲۷ی خەزەڵوەری ئەمساڵیش بانگهێشت کراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لەژێر گوشار دانانی چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی ، بەتۆمەتی پڕوپووچ و نانەۆەی دۆسیەی دیکە مەحکووم دەکات و سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان