کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی خۆی لەدەست دا

KMMK:یەک شەممە ۲۱ گەلاوێژی ۹۷ کۆڵبەرێکی تەمەن ۳۱ ساڵانەی کورد بە ناوی “سەبور یاری” خەڵکی گوندی شمشێری سەر بە هەورامانات لە سەر سنوری شۆشمەی نەوسود بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دەدات و بە خەستیش بریندار دەبێت.

جێگای ئاماژەیە کە بەرپرسی سەرۆکایەتی هەلومەرجە نایاسایەکان لە کرماشان هەواڵی لەدەست دانی لاقی ئەم کۆڵبەرە گەنجە بە هۆی تەقینەوەی مینی پشت راست کردوەتەوە.

خەڵکی گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی مین لە سەر رێگایانە و ژیانی خۆیان و مەڕ وماڵاتیان هەموکات لە مەترسیدایە.
جێگای ئاماژەیە: کۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕەپانگەلی گەورەی مین رێژکراوی لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێناوە کە ئەم گۆڕەپانانە ساڵانە بەدەیان قوربانی لێ دەکەوێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان