کۆبونەوەی ناڕەزایەتی چەوەندەرکارانی بۆکان و نەغەدە لە کارخانەی شەکری نەغەدە
kmmk:
چوار شەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۱۳۹۷، کۆمەڵێک لە جوتیارانی چەوەندەر لە شارەکانی نەغەدە و بۆکان لە دژی وەرنەگرتنی پارەی دواکەوتو لە لایەن کۆمپانیای شەکری نەغەدەوە لە بەردم کارخانەی ئەم کۆمپانیایەدا کۆبونەوە.
سەلمان قادری، سەرۆکی یەکەی بەڕێوەبەرایەتی ژوری کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند: هۆکاری ناڕەزایەتی چۆنەر کاران وەر نەگرتنی بڕی پارەی دواکەوتوە لە ساڵی ۹۶وە تا ئێستا.
هەروەها ناوبراو وتی، کە جوتیارانی چەوەندەر لە مانگی خەرمانانی ساڵی ۹۶ تا ئێستە وەریان نەگرتووە. چۆنەر بەروبوێکە کە خەرجی زۆری تێدەچێت. تێچوی کێڵان، هەڵکشان و هەڵگرتنەوەی زۆر لەسەرەوەیە، جوتیاران و کرێکارانی چۆنەر ئێستا زۆر قەرزدارن.
بەلەبەرچاو گرتنی وەرنەگرتنی پارەی ساڵی پێشوو و نزیک بونەوە بە کاتی هەڵگرتنەوەی بەروبومەکانیان دەبوا لەگەڵ قەرزەکانیان خەڵاتگەلی وەک ۲ کیلۆ شەکری بەلاش بە سێعری حکومەتی نێوان ۱۴۰۰ تا ۱۵۰۰ تمەن و بیست کیلۆ پاشماوەی کارەکانیان وەر بگرتایەت،.
ئەمە لە کاتێکدایە کە نە خەڵاتەکانیان وەر دەگرن نە پارەی بەروبومەکانیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


