تورکیا رۆژنامەوانێکی تری کوردی دەسبەسەرکرد

تورکیا رۆژنامەوانێکی تری کوردی دەسبەسەرکرد
KMMK:
سێشەممە ۷ ئاگوست، ڕونکەن دەمیر ، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی مەزۆپۆتامیا لە ئامەدی باکوری کوردستان دەستگیرکرا.
پۆلیسی تورکیا ڕایانگەیاندووە، کە ڕوکەن بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و گواستوویانەتەوە بۆ ئاسایشی ئامەد.
حکومەتی تورکیا لە درێژەدان بە سیاسەتەکانی دژ بە گەلی کورد، رۆژانە چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەسبەسەر دەکات، ئەوە هاوکاتە لەتەک کوشت و بری گەلی کورد.
جێی ئاماژەیە کە هێشتاکە بەشێکی زۆری ئەندامانی پارلمان، سەرۆک شارەوانیەکان لە زیندان دان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان