حکوومەتی ئیسلامی ئێران چەند شارۆمەندی کوردی دەسبەسەر کرد

حکوومەتی ئیسلامی ئێران چەند شارۆمەندی کوردی دەسبەسەر کرد

kmmk:

دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بەناوەکانی کامیل ئەحمەدی دانیشتووی گوندی  حەسەن نوران و  تەیب بامرووت خەڵکی گوندی سینگانی بەتۆمەتی پشتگیری لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.

دەسبەسەری ئەم هاوڵاتیانە لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە حکومەتی ئیسلامی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەیان کەس لە هاوڵاتیانیان بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەسبەسەر و ئاودیووی زیندان کردووە.
دەسبەسەری چالاکانی مەدەنی کورد لەکاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران، بچوکترین دەرەتانی بۆ چالاکییە مەدەنی وسیاسییەکان نەهێشتۆتەوە وهاوڵاتیان لەهەموو مافی سرووشتی ویاساییەکانی خۆیان بێــبەری کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان