KMMK:منداڵ ئازاریو هەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ منداڵان بریتییە لە بەکارهێنان وئازاری جنسی( جەستەیی، جنسی ودەروونی وکەمتەرخەمی) و هەموو ئەو کردەوانەی کە زیانیان هەیە بۆ گەشە وتەندرووستی منداڵ.منداڵ ئازاری هۆکاری جۆراوجۆری هەیە کە کێشەی ئابووری، نەبوونی پەروەردە، کێشەی دەروونی، زەماوەندی زۆرەملێ،بێ ئاگابوون لە پاشهاتەکانی توندوتیژیدژ بە منداڵان، هۆکاری کەلتووری، تووشبوونی دایک وباوک بەماددەی هۆشبەر،کێشمەکێشمی بنەماڵەیی وبۆشایی یاسایی بۆ سزادانی ئەوانەی منداڵ ئازارن لەهۆکارەکانی دەژمێردرێن.
بەپێی ڕاپۆڕتەکانی دامەزراوەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران، ناوەندی ۱۲۳ی ئۆرژانسی کۆمەڵایەتی پارێزگای ورمێ تەنیا لەساڵی ۱۳۹۶
پتر لە ۱۳ ڕووداوی پێوەندی گرتنی لە پارێزگای ورمێ تۆمار کردووە کەئەم ئامارە تەنیا ئەو منداڵ ئازاریانەن کە ڕایان گەیاندووە.
هەرچەشنە هەڵسوکەوتێکی کەلەلایەن سەرپەرشتیاری یاسایی لەگەڵ منداڵێکە توانی بەرگری لەخۆی نییە و ئەو هەڵسوکەوتە دەبێتە هۆی هەڕەشە ویان ئازاری جەستەیی و دەروونی، منداڵ ئازاری پێ دەکوترێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان