ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی چەندد ناوچەیەکی مەریوان

 kmmk:
ڕۆژی ۱۴ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی دارستان ولەوەڕگەکانی ناوچەکانی نێوان “باڵک ولەنج ئاوا و هانە شێخان و گاگڵ ئاگریان تێبەردرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەناوچەی باڵک ولەنج ئاوا ڕووبەری زیاتر لە سێ هێکتار و هانەشێخان و گاگڵ ڕووبەرێکی بەرین سوتێنرا کە لەهەردوو ناوچەکە بە هەوڵ وتێکۆشانی سەوزی چیا ئاگرەکە کوژێنرایەوە.
جێگەی باسە هەرساڵە و ڕووبەرێکی بەرین لەناوچە کوێستانی و پڕ لەوەڕ ودارستانی ئەم ناوچانەلەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کە سەربە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن ئاگریان تێبەردەردێ و دەسوتێنرێ لە ئامانجی سیاسی وسەربازی لەپشتە وهەروەها چۆڵکردنی گوندەکان وبەسەربازی کردنی ناوچەکە گرنگترین مەبەستی نەیارانی ژینگەی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
%d bloggers like this: