ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان

ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان

KMMK:

پێنج شەممە ۱۱ی گەلاوێژی ۱۳۷۹ی هەتاوی ئاگرێکی بەهێز کەوتە لەوەڕگە دارستانەکانی گوندی “شەڕکە” ی سەر بەمەریوان وڕووبەرێکی بەرفراوان لەو دارستانە سوتێنرا.

بەگوێرەی هەواڵە هیچ کام لە لایەن و دامەزراوە حکوومییە پێوەندیدارەکان بەهانای ئەو کەس خۆبەخشانەوە نەچوون کە ئاگرەکەیان دەکوژاندەوە وتەنیا ئەنجوومەنی سەوزی چیا پاش تێکۆشان وهەوڵێکی زۆر توانیان ئاگرە کۆنتڕۆڵ بکەن.

جێگەی باسە ،سپای پاسدراونی کۆماڕی ئیسلامی ئێران وەکوو هەموو دەم بەنیەتی چۆڵ کردنی گوندەکانو بەقاقڕ کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کەڵکی سەربازی ونانەوەی بنکەو بارەگای هیزەکانی لەلایەن دەست وپێوەندییەکانییەوە ئاگریان تێبەردەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان