KMMK:شوێنی ئیش وکاری ۲۲ هاوڵاتی بەهایی لە ورمێ کەساڵی پار لەلایەن هێزەکانی ئەماکنی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە پلۆمپ کرا پاش تێپەڕینی پتر لە ساڵێک وەکوو خۆی بەداخراوی ماوەتەوە.داواکاری ئەم هاوڵاتیانە بۆ کردنەوەی دوکانەکانیان تائێستە بێ ئەنجام بووە.ئەوان تەنیا بەهۆی داخرانی کورت ماوەی شوێنی کارەکەیان لەیەکێک لە بۆنە ئایینییەکانی بەهایی لە چالاکی ئابووری بێبەری کراون.
بەگوێرەی هەواڵی هێرانا،شوێنی کاری ۲۲ هاوڵاتی بەهایی لەورمێ کەلە پووشپەڕ وگەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئەماکنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ پلۆمپ کرابوون پاش تێپەڕینی ساڵێک وەکوو خۆی ماونەتەوە.
لەماوەی یەکساڵی ڕابردوو ئەم هاوڵاتیانە سەردانی هەموو سەرچاوە پێوەندی دارەکانی وەکوو، ئیدارەی ئەمکن ی ئێران لە ورمێ، یکیەتی ئیش وکارەکانە، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ، دادگا، دیوانی باڵای وڵات، نوێنەرانی پەڕلەمانی ورمێ، نووسینگەی ئیمامی جەماعەت وزۆر ئۆرگانی دیکەیان کردووە بەڵام تائێستە وڵامێکیان لەلایەن بەرپرسانەوە وەرنەگرتووە.”
بەکوتەی بەرپرسی ئیدارەی ئەماکن مۆڵەتی پلۆمپ کردن بەخواستی ئەم ئیدارە نەبووە ولەلایەن بەرپرسانی سەرەوەیە.هیچ ئۆرگانێک بەرپرسایەتی پلۆمپ ناگرێتە ئەستۆ تەنیا ئیدارەی ئەماکن بەم کاسبکارانەی کوتووە کەبەواژۆی بەڵێن نامەیەک لەمەڕ ئەوەی لە ڕۆژانی بۆنە وپشووی سەربە ئایینی بەهایی دوکانەکانتان داناخەن ولەئەگەری دووپات بوونەوەدا مۆڵەتانمەکەتان پووچەڵ دەکرێتەوە، کاسبکارانی بەهاییش بەهۆکاری ئەوەی ئەم بەڵێن نامەبە پێچەوانەی یاساکانی ئیدارەی ئەماکنە وهەر کاسبکارێک ئیزنی ئەوەی هەیە کەلە ماوەی ساڵێکدا ۱۵ ڕۆژ بەبێ ئاگادار کردنەوەی ئیدارەی بەرپرسیار دایبخات و ڕۆژانی پشوو وبۆنەی بەهایی تەنیا ۹ڕۆژە وئەوانیش لەواژۆ کردنی ئەم بەڵێن نامەیە کە سەرپێچی کردنەلە یاساکان ،خۆیان بواردووە.”
ئەو هاووڵاتییانە رایانگەیاند: لەو یەک سالە دا بەدەیان بەڵێننامە لە لایەن ئیدارەی ئەماکن ئامادەکراون و داوا لە ئێمە کراوە ئیمزای کەین، بەڵام هەمووی ئەو بەیاننامانە دژی یاسان و ئەو هاووڵاتیە بەهاییانە لە ئیمزا کردنی ئەو بەڵێننامانە خۆیان بواردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان