KMMK: ئیدارەی بێهزیستی شاری مەریوان دەستی بەسەر حیسابی بانکی موختار ئەمینی «زوێران» ۳۷ ساڵ تەمەن و خێزاندار و خاوەنی دوومنداڵدا گرتوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت: یارمەتیە مرۆڤیەکانی خەڵکانی خۆجەیی کە هەناردەی ژمارە حسابی تایبەتی موختار ئەمینی دەکرا، ئیدارەی بێهزیستی دەستی بەسەر حسابەکەیدا گرتوە.
ئەو سەر چاوەیە بەپێی وت وێژێک لە گەڵ بنەماڵەی موختار ئەمینی کردوویەتی دەڵێت: ماوەی ٤ مانگە ژمارە حسابەکەی موختار بەستراوە و یارمەتیە مرۆڤیەکانی خەڵکی بە شێوەی دەستی وەردەگیردرێت ئەمەلە هەلومەرجێکدایە دایرەی بێزیستیش جەختی کردۆتەوە مەبەستی لە داخستنی ژمارە حسابەکەی موختار ئەوەیە کە یارمەتیە مروڤیەکان خڕ بکرێنەوە خانوێک بۆ بنەماڵەی کەی بکڕدرێت. هەرچەن ماوەی ٨ مانگە بنەماڵەی موختار بە خۆی و منداڵەکانیەوە لە ماڵی باوکیدا زۆر بە هەژاری ژیان بەسەر دەبەن.
شایانی باسە موختار ئەمینی دوو ساڵ پێش لە گەردەنەی تەتەی هەورامان لە کاتی کاری کۆڵبەریدا لە هەورازێک دەکەوێتە خوارەوە و ڕەگی پشت ئەستۆ (نخاع) ی دەپچڕێت و هەنوکە لە سەر نوێندایە و بژیوی خاو خێزانەکەی تەنیا لە بەخشینی کەسانی خێرخوازەوە دابین دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان