kmmk: ڕێکەوتی ۳۱ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی کرێکارانی شارەوانی سەڵەوات ئاوای ســنە بەهۆی پاشەکەوتی حەقدەستەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن.
بەگوێرەی هەواڵەکە حەقدەستی ئەم کرێکارانە بۆماوەی ۷ مانگە نەدراوە وجگە لەوەیش دووساڵ (اضافەکاری) و سێ ساڵیش جێژنانەیان وەرنەگرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کەجگە لەحەقدەست کەبژێوی ڕۆژانەی بنەماڵەی ئەم توێژە هەژار وزەحمەت کێشەیە لەئەگەر نەدانیدا هەزاران کارەساتی کۆمەڵایەتی ودزێوی لێدەکەوێتەوە کە بەئاشکرا دیاردەکانی وەکوو خۆکوژی، تووشبون بەمادە هۆشبەرەکان، لێکترازانی بنەمەڵەکان، دزی و… لێدەکەوێتەوە، هەروەها زیادی کاری و جێژنانەیش مافی سەرەکی وسرووشتی هەر کرێکار وکارمەندێکە ودەبێ بەگوێرەی یاسای کار کە ئاماژەی پێدراوە لەکاتی خۆی بدرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان