سێ هاوڵاتی عەفرینی ڕفێندران

KMMK: ئەمڕۆ شەممە ‌۶ی گەلاوێژ ۲۰۱۸ سێ هاوڵاتی کوردی عەفرین لە لایەن گروپ و شوێن کەوتوانی سەر بە تورکیا  ڕفێندران.

ئەو سێ هاوڵاتییە بە ناوەکانى عومەر عەلیکۆ تەمەن ٣٣ ساڵ و عەگید محەمەد دەردۆ تەمەن ٢٨ ساڵ و محەمەد حەسەن محەمەد تەمەن ٢٢ ساڵ لەکاتی کارکردن لەناو مەزرا کشتوکاڵییەکانیان ڕفڕێندراون و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.

جێگای باسەکە تورکیا و گروپەکانی هاوپەیمانی لە سوریا، مانگێک لەمەوبەر هونەرمەندێکیان بە ناوی حەسەن عەبدۆ لە گوندی کەباشین لە ناوچەى شێراواى عەفرین فڕاندووە.

ڕفاندن و تاڵانکاری سوپای تورکیا و گروپەکانی تا دێت لە ڕۆژاوای کوردستان پەرە دەستێنێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دوژمنکاری و حەڵقەی گوشار و جینوسایدی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان تەنگ تر دەبێتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان