KMMK: ماوەی زیاتر لە ۲۰ ڕۆژە ۳ لاوی کورد لەناوچەی مەریوان کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون، نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم کەسانە بریتییە لە: «عەتافەتاحی خەڵکی سەردووشی مەریوان، وریافەرەجی خەڵکی گوندی نێ لە مەریوان، هوشیار کەسرایی خەڵکی گوندی نێ لەمەریوان» کە پاش ماوەی ۲۰ ڕۆژ سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان تائێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری وشوێنی مانەوەیان نەزانراوە.
جێگەی باسە گوشار وهەڕەشە ودەسبەسەری چلاکانی مەدەنی، ژینگەپارێزی، سیاسی وکەلتووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لەگەشەسەندن دایە و بەهێنانە ئارای کەشی ئەمنییەتی لەم بەشەی کوردستان هەم گەلی کورد وهەمیش گەلانی دیکەی ئێرانی پێ چاوترسێن دەکات ودواین وزەی کۆمەڵایەتی دەخنکێنێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان