کۆبونەوەی نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی شاری سنە دژ بە بڕیاری حکومت بۆ کردنەوەی هۆتێل و لە ناو بردنی سەیرانگای «کوچکە ڕەش»

Kmmk: بەیانی ئیمڕۆ جومعە ۵ی خەرمانانی ۱۳۹۷ بە گردبونەوەی گروپێک لە چالاکانی ژینگە پارێز هاوشان لەگەڵ چالاکانی کۆمەڵایەتی و مەدەنی و کرێکاری و بە پشتیوانی خەلکی شاری سنە؛ دژ بە بڕیاری کۆماری ئیسلامی بۆ لە ناوبردنی سەیرانگای سروشتی «کوچکە ڕەش» و بینا کردنی هۆتێل لەم جێگایەدا کۆبونەوەی ناڕەزایتیان بە ڕێوە برد.

بەشداربووان بە توندی ئیدانەی ئەم بڕیارەیان کرد و ڕایانگەیاند بە هیچ شێوازێک رێگە نادەن بە لە ناو بردنی ئەم شوێنە سروشتی و گەشتیارییە بە دەستی حکومەت و سەرمایەداران. هەروەها  ڕایانگەیاند، لە دەورو بەری شاری سنە زەوی زۆر هەیە بۆ بنیاد نانی ئەم پرۆژەیە و دەست هەڵگرن لە کاول کردنی شوێنە گەشتیاری و سروشتیەکانی ناوچەکە. بە تایبەت لە هەندێک پرۆژەی هاوچەشنا دەسیان هەبوە لە کەڵک وەرگرتنی قازانج خوازانە لەم شوێنە سروشتیانە کە خەلک حەزیان لێیە بە تایبەت چینی مامناوەندی کۆمەڵگا کە رۆژانە سەردانی ئەم شوێنانە دەکەن و چێژی لێ وەر دەگرن وە بەردەوام پرۆژەی تازە لە بەردەستیانە بێ ڕەچاوکردنی خوێندنەوەی ژینگەوانی وە یا گرنگی دان بە حەز و هەل و مەرجی خەلک بۆ بە کارهێنانی ئەم سەیرانگا سروشتیانە و مافیان بۆ بە خاوەن بوونی سەیرانگاکانیان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی