چوار کۆڵبەری کورد  لەلایەن هێزەکانی سنوورپارێزەوە بریندار بوون و کوژران

kmmk: ڕۆژی هەینی ۵ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنوورپارێز لەسنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بەگرانی بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکان : ناونییشانی ئەم دوو کۆڵبەرە کە بونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە ” کۆسرەت مامەند” تەمەن ۱۵ ساڵ ودانیشتووی گوندی دۆڵەتوو و” حسێن ” تەمەن ۲۵ساڵ دانیشتووی گوندی گەردەنە ڕاگەیەندراوە.

بەگوێڕەی سەرچاوە خۆجێیەکان : پاش برینداربوونی ئەم دوو کۆڵبەرە گەنجەی کورد، هێزە ئەمنییەکان باربەری ئەم کەسانەشیان کوشت ودەستیان بەسەر کەلووپەلەکەیان دا ڕاگرت.

لەڕاپۆڕتێکی دیکەیش ئەوڕۆ لەسنووری پیرانشار هێزە چەکدارەکانی بنکەی سەربازی “سەقز سێ چۆمان ” گرووپێک لەکۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژ  و کۆڵبەرێک بەناونیشانی ” سەید کامیل باڵاشەهر” خەڵکی پیرانشار” گیانی لەدەست داو کۆڵبەرێکی دیکەیش بەناونیشانی “عەزیز شۆخلان سەلاح محەممەد” بەگرانی بریندار بووو کۆڵبەرێکی دیکەیش بەناونیشانی “حسێن” خەڵکی شین ئاوا لەلایەن ئەم هێزانەوە دەسبەسەرکراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان ؛ پتر لە ۵۰ باربەر (هێستر وئەسپ) ی کاسبکاران کوژراو کەلوپەلەکەیان دەستی بەسەرد گیرا.

بەپشتبەستن بە ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەساڵی ۲۰۱۷ی زایینی بەهۆی پەلاماری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕێژەی ۱٤۵ کۆڵبەر بریندار و کوژراون وهەر وەها تاکۆتایی مانگی مەی ۲۰۱۸ ڕێژەی ۲۰ کۆڵبەری دیکە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ وڕاوەدونان وهەڵاتن لەترسی ئەم هێزانە، لەبەرزایی کەوتونەتە خوار وگیانی خۆیان لە دەست داوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی