‍ نادیاری چارەنوسی کرێکارێکی کورد

kmmk: لە رۆژانی رابردودا کرێکارێکی کورد بە ناوی “ئەرەستوو مورادی” دانیشتووی گوندی سەرهویە سەر بە ناوچەی سنە لە لایان ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەرستوو کرێکارێکی بیناسازیە و لە تاران ئیش دەکات و هاوژینی هەیە و باوکی دوو منداڵە و هاوژینی ناوبراو باری تەندروستی باش نیە.

هۆی گرتنی ئەم کرێکارە پەیوەندی لەگەڵ حێزبێکی سیاسی ڕاگەیەندراوە و پاش دەست بەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازاوەتەوە و تا ئەم کاتە لە بارو دۆخی ناوباو هیچ زانیاریەک لەبەر دەست نییە و سەرەڕای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ بنکە و ناوەندە ئەمنیەتیەکان نەیانتوانیوە وڵامێکی راستەقینە وەر بگرن.

جێگای ئاماژەیە کە گرتن و هەڕەشە و گوشار لەسەر چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەم دوایانەدا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چڕتر کراوەتەوە و تەنانەت چالاکانی کرێکاریش سەرەڕای نەبونی هیچ جۆرە خزمەتگوزایەکی تایبەت و ستاندارد کە لە هەلومەرجێکی زۆر نالەبار درێژە بە کار و ئەرکەکانیان دەدەن، لەم خاڵانە بێ بەش نەکراون و بە توند و تیژی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان