کچێکی تەمەن ۲۲ساڵەی شاری مەریوان خۆی هەڵواسیوەو هەوڵی خۆکشتنی دا

بەپێی هەواڵێک کەبەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ۲۳ی بانەمەڕەی ساڵی ۹٥ی هەتاوی  کچێکی تەمەن ۲۲ساڵەی شاری مەریوان  خۆی هەڵواسیوەو هەوڵی خۆکشتنی داوە کە نیوەگیانی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بۆعەلی شاری مەریوان وبەکەرەستەی ئوکسیژنی  هەناسەدەکێشێ وئەمەلی چابونەوەی هەیە .

شایانی باسە،ڕۆژانە دیاردەی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەواڵێکە خەری گوێ و دەنگی بەرپرسانی پێ ئاسایی دەبێتەوە و هیچ هەوڵێک بۆ کەم کردنەوەی کێشەئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نادرێت ،هەرچەن سەرچاوە نەهامەتیەکان لەبێ دەرەتانی وبێ هیوای کۆمەڵگادایەو،ڕێژیمیش خۆڵقێنەری سەرەکی ئەم دۆخەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بەپێی دوایین داتا بڵاو کراوەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، هەر ٤٠ چرکەکەسێک بەهۆی خۆکوژیەوە ،دەکوژرێت وئەمە یانێ ساڵێک نزیک بە ٨٠٠ هەزار کەس ! ولەم سەرژمێریەشدا ٤٠٦٩ کەسی ئێرانین ،بەم پێیە ئێران لەپلەین سەدوبیست ویەکدایە. ڕۆژانە نزیک بە ١١ کەس لەئێراندا خۆیان دەکوژن و بە سەرچاوە گرتن لە ئامارە فەری ونافەرمیەکان رۆژهەڵاتی کوردستان پلەی یەکەمی هەیە لە  رێژەی خۆکوژی لە نێوان گەنجان وتازەلاوان لە هەموو ئێراندا.بەشێوەیەک کە لە پارێزگاکانی ئیلام وکرماشان دا ئەم رێژە دووئەوەندەو نیوی رێژەی خۆکوژیە لە هەموو ئێران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان