KMMK:زانیار مورادی، زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام پاش دووڕۆژ تێپەڕین بەسەر تیرۆری باوکیدا،ئێقباڵ مورادی، لەباشووری کوردستان نامەیەکی نووسیوە کەلەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
دەقی نامە:
وتەکانم بە شێعرێک لە ئێقباڵی لاهوورییەوە دەست پێدەکەم
(لە ئێقباڵی پاکستانییەوە بۆ ئێقباڵی کوردستانی):
لەکوشتارگەی ئەشقدا جگە لە باشەکان ناکوژن
ڕێوی سیفەتانی ،ڕوتاڵ وبەدخوو ناکوژن
گەر ئەویندارێکی ڕاستەقینەی سڵ لەمردن مەکە
مردارەوەبووە ئەوە کەسەی کە نایکوژن
لەوپەڕی بێ بڕوایدا ، گیان بەختکردنی باوکی زۆربەڕێز و ئوستوورەی ؛ بەرنگاربوونەوەی خۆم پاش تێپەڕینی دەساڵ زیندانی و حوکمی نادادوەرانە ودژەمرۆیی ئێعدامم ، پێگەیشت؛ وەک دەڵێن بووە بەئامانجی فیشەکی کەسانێکی نەناسراو و چووەتە کاروانی گیان بەختکردوانی ڕێی ئازادی ـ یەوە.
بەرلە هەر شتێک گیان بەختکردنی باوکی ئازیز ونەمرم لەدایکم کە شێرە ژنێکە لەڕەگەزی پۆڵا وبەرنگار بوونەوە پیرۆز دەکەم. لەهەموو ئەم ساڵانەدا وەکوو هەڤاڵ و هاوخەباتێکی ماندوو نەناس لەگەڵ باوکم ژیا وڕێی گەیشتن بە ئاواتە ئازادیخوزەکانی و خەبات لەگەڵ سەرکوتکار هاوڕێ و هاوسەنگەری بوو.
باوکی ئازیزم !هەنووکە ئیدی نەتۆ دەنگی من دەبیستی ونە منیش دەتوانم پاش ئەم هەموو ساڵە دوورییە بەدیتنی سەرلەنوێت بگەشێمەوە.ستەمی سەرکوتکار بە تیرۆرکردنت تەنیا توانی باڵای جوانت لەمن وەربگرێتەوە بەڵام لەگەڵ مراتگرانت دەیانهەوێ چیبکەن؟ مراتێک بۆ مرۆڤ ومرۆڤایەتی کەهەموو ژیانت لەم ڕێگەیە دانا و دەیان جاریش بەرەوپیری مردن ڕۆیشتی وگاڵتەت پێکرد.بۆئەوەی ئازادی وهاوسانی نەک بۆخۆت و منداڵەکانت بەڵکوو بۆهەموو ئەو کەسانەی کەلە جیهانە ڕازاوەکەتد دەژیان و دەتهەویست ولەهەمبەر ئەم ویستە مەزنە بوو ، گەرچی ساڵان پێشووتر سەرەڕای ئەوەی چەندد فیشەکت بەرکەوت ودەیان جار خۆدەربازکردنی لەبۆسەی ئەوانە بۆسەی مەرگیان بۆدانابووی ،لەکۆتایدا ڕاستینەی تاڵی ژیانم هاتەئاراوە…
بەڵام سەرەڕای ئەوەی جەستەی تۆیان لێوەرگرتوینەوە لەبیری ناکەین هەڤاڵانی گیان بەخت کردووت کەلەهەموو ئەم ساڵانە تەنانەت لەبەردی سەرمەزارەکەشیان دەترسان، چ شانازییەکی مەزنە بۆ من کەتەنانەت پاش مردنت لە بەردی سەر مەزارەکەت دەترسێن و ترسەنۆکتر دەبن، ئەودەمەی کەئیدی ناتوانن یاد وناو بکەنە ئامانجی فیشەکەکانیان.
لەکۆتایدا سپاسی هەموو دۆست وئەو هەڤاڵانەی کەلەتەنیشت دایک وخوشکمدا بوون ویادی باوکمیان بەرز نرخاند دەکەم.
زانیار مورادی ،زیندانی ڕەجایی شار
۲۸ی پووشپەڕی ۱۳۹۷