KMMK: ڕۆژی ۲۶ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی “مەممەد ئەمین(ئەمیر) پەیغامی” زیندانی سیاسی کورد بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ورمێ پاش پشتڕاست بوونەوەی حوکمەکەی لە دیوانی باڵای ئێران دوور خرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کرمان.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی زۆربەی ئەو زیندانیانەی کە حوکمی گرانیان هەیە دووریان دەخەنەوە بۆ زیندانە دوورەکان ولە زێدی خۆیان دایان دەبڕن و تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە لە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوویش دو زیندانی دیکە بەناوەکانی “فاروق شاروێرانی” و ” تاهیر خورسیدی” پاش پشتڕاست بوونەوەی حوکمەکەیان گوازرابوونەوە بۆ زیندانی ناوەندی کرمان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان