KMMK:تەرمی سوتێنراوی مریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی و خوێندکاری باڵای بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی پاش تێپەڕینی ۹ ڕۆژ لە بێ سەروشوێنی دۆزرایەوە.
بەگوێرەی کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی ومەدەنی: تەرمی سوتاوی مریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی و خوێندکاری بەڕێوەبەرایەتی نێونەتەوەیی کورد لەلایەن پولیسی (آگاهی) دۆزرایەوە وڕادەستی زیشکی یاسایی کرا بۆ پشکنین لەڕێی تێستیDNA، کەپاش پشکنینی تێستی DNA لە باوکی ناوبراو ،پزیشکی یاسایی شوناسی تەرمەکەی پشتڕاست کردەوە.
مریەم فەرەجی چالاکی مەدەنی کوردلە ناڕەزاییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بەتۆمەتی (گردبوونەوە و سازان)دەسبەسەر کرابوو وپاش تێپەڕینی دە ڕۆژ لە بەندی۲۰۹ی ئیدارەی ئیتلاعات لە بن لێکۆڵینەوە لەخاکەلێوەی ئەمساڵ لەلقێکی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ماشەڵا ئەحمەدزادە حوکمی ۳ساڵ زیندانی تەعزیری و ۲ ساڵ چوونەدەرەوە لەوڵاتی لێ قۆرغ کرا.
جێگەی باسە کە: ڕۆژی پێنج شەممە ۱٤ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، خاتوو مریەم فەرەجی لەماڵ دەچێتە دەرەوە و پاش کوژانەوەی تلەفوونەکەی بێ سەروشوێن دەکرێو سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لە ناوەنددە ئەمنییەکان نەیان توانی ئاسەوارێکی لێ بدۆزنەوە ،بەڕێز محەممەد ئاغاسی پارێزەری مریەم فەرەجی لەڕێکەوتی ۲۱ی پووشپەڕ لە تویتێک لەژێر ناوی ،( وادیارە پارێزراوەکەم کوژرابێت) ئەگەری کوشتنی مریەم فەرجی خستە بەرباس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان