بەردەوامی گرتنی هاوڵاتیانی کورد/ چوار هاووڵاتی کورد  دەستبەسەر کران

KMMK: بیستی پووشپەڕی ئەمساڵ “عەبدوالواحید ئەمین پوور” خەڵکی مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتۆمەتی (پێوەندی لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانییەکان) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەلایەکی دیکەوە لەهەمان ڕێکەوت هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەریوان سێ هاوڵاتی بەناوەکانی “وریا فەرەجی” ۳۱ساڵ تەمەن و کوڕی عەبدوڵا ،” هوشیار کەسرایی” ٤۱ساڵ تەمەن وکوڕی ڕەشید هەردوکیان خەڵکی گوندی “نێ” و ” عەتافەتاحی” کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی “سەردووش” دەسبەسەر کردن.

لەهۆکاری دەسبەسەری وسوێنی گواستنەوەی ئەم هاوڵاتیانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

جێگەی باسە ؛ لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو دەیانهاوڵاتی کورد بە هێنانەئاری تۆمەتی پڕوپووچ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرو لەچارەنووسی زۆربەیان زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان