KMMK: ڕۆژی هەینی ۱۳ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،سپای پاسداران بەشێک لە بەرزاییەکانی حاجی ئۆمەرانی وەکوو “گۆمە هیشک، کانی سورک،خڕڕە بەرد وداوێنی کێوی چیخدەڕەش” لەسنووری گوندی ” گوندەژۆر” ودەوروبەری لەباشووری کوردستان تۆپبارانکرد.ئەم هەوڵەیکۆماری ئیسلامی بوو بەهۆی کۆچی زۆرەملەی خێڵەکانی دانیشتووی ئەم دەڤەرە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم تۆپباران ،کاتژمێرێک درێژەی هەبوو و ڕێژەی پتر لە ۱۰۰بنەماڵە و خێڵی ئەم ناوچەیە، بەهۆی بەربڵاوی ناوچەی بەئامانج گیراو، بەناچاری ناوچەکەیان چۆڵ کرد.
تۆپبارانی ئەم ناوچەیە لەکاتێکدا؟هاتە ئاراوە کە، هیچ چەشنە بنکە وبارەگای سەربازی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان لەو ناوچەیە بوونی نییە.
جێگەی باسە کە: سپای پاسداران هەموو ساڵێک بە بیانووی پڕوپووچ ،ناوچەگەلێک لە باشووری کوردستان بۆردمان دەکات و ئەم کارەیش دەبێتە هۆی ترس ودڵەڕاوکێی دانیشتوان و لەناوچوونی مەڕوماڵات و ئاگر نێبەربوونی لەوەڕگە ودارستانەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان