دەستبەسەر کردنی لاوێکی کورد لە پاوە

kmmk: پێنج شەممە ۲۱ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ سۆران ئەحمەدی دانیشتوی شاری پاوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەم شارەی پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشت کراو پاشان دست بەسەر کرا.

سۆران ئەحمەدی لە ۲۲ی خاکەلێوەی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی پشتگیری لە حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستانی  لەگەڵ برایەکی و سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی پاوە دەست بەسەر کرابو و پاش ۲۰ رۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە زانیاریگەلی بڵاو کراوە باس لەوەی دەکەن کە سۆران ئەحمەدی نەخۆشی تەشەنوجی سەرعی لگەڵە و لەکاتی دەست بەسەر کردن هیچ جۆرە دەواو دەرمانێکی لەگەڵ نەبووە و ئەو هۆکارە دەبێتە هۆی مەترسی تەندروستی ناوبراو.

بنەماڵەی ناوبراو سەردانی ئێدارەی ئیتلاعات لە شاری پاوەیان کردووە بەڵام وڵامیان نەدراوەتەوە و بەو هۆیەوە لە بەردەم قایم مقامیەتی شاری پاوە دەستیان داوەتە مانگرتن.

جێگای ئاماژەیە کە: فەرید ئەحمەدی برای سۆران سزای ۱۰ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابو و بەهاری ئەمساڵ پاش تەواو کردنی ماوەی سزاکەی ئازاد کرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: