ئاگر کەوتنەوە لە دەورووبەری گوندەکانی مەریوان

kmmk: ڕۆژی ۲۰ی پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی دەورووبەری گوندی «سێفی خواروو» ئاگری تێبەردرا و ۳ هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە سوتێنرا.

هەروەها، ڕۆژی ۲١ی پووشپەڕ ناوچەی گوندی «سۆفی بلە» لە دەورووبەری مەریوان ئاگر تێبەردراوە وهەنووکەیش ئاگرەکە لەتەشەنەدایە و داوا لە هێز ولایەنی پێوەندی دار وفریا کەوتن کراوە لەهەمبەر کوژانەوەی ئاگرەکە خۆیان بگەیەننە ناوچەکەو بەری پێبگرن.

جێی بیرهێنانەوەیە ناوچەی مەریوان لە ڕازەوەترین ناوچەکانی ئێران و هەروەها ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشە وبەهۆی شاخاوی بوونی ناوچەکە وکەش وهەوای لەبار وئاوی زۆرەوە بووە بە ناوەندێکی گەشتیاری، بەڵام مەخابن لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوام ئاگری تێبەردەدرێ و دارستانەکانی لەناو دەچێ وبەمەبەستی سەربازی و بنکە و بارەگای سپای پاسداران بەکار دەهێنرێ و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ ڕێخراوە و یاسایەک نییە بەرگری لە گیانی مرۆڤ بکات چ بگات بەوەی بتوانێ ژینگەو ئاژەڵان بپارێزێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان