هەواڵەکان

عێرفان ڕەشیدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK: ئەمڕۆ ۲١ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۷ هەتاویی لە دوای یەک حەوتوو لە دەستبەسەر کردنی” عێرفان ڕەشیدی” شارۆمەندی خەڵکی پاوە و چالاکی ژینگەپارێز بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران لە کرماشان گوازراوەتەوە، کە لە کۆتایدا ناوبراو بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی ۳۰ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا .

چوارشەممە ۱۳ پوشپەری ۱۳۹۷ عێرفان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر دەکرێت کە لە دوای چەند ڕۆژ بێ سەروشوێنی، دەردەکەوت ناوبراو بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێران لە کرماشان گواستراوەتەوە.
بە پێ زانیاریەکان ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

دادگای تورکیا بڕیارى زیندانیکردنى ئه‌حمه‌د تورک، هاوسه‌رۆکى شاره‌وانى شارى مێردینى ده‌رکرد

خۆی/دو کۆڵبەر بەگرانی بریندار کران

حوسێن ئیبراهیم حەمزە و جەمال یوسفی دوای 7 ساڵ هەڵپەسێردراوی ئازادکران