KMMK: شەممە ۱۶ی پوشپەڕی ۱۳۹۷، موزەفەر وەلەدبەیگی، رۆژنامەوان و بەرپرسی ماڵپەڕی هەواڵنێری نوریاوی پاوە، بە فەرمانی داواکاری گشتی (دادستان) کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پاوەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا.
حوکمی دەستبەسەر کردنی ناوبراو کە چالاکێکی مەدەنیە و لە ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری کار دەکات، لە لایەن داواکاری گشتی «مسلم الماسی»یەوە فەرمان دراوە، هۆکاری ئەو دەستبەسەرکردنە دەگەرێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەبارەی تەنگ پێهەڵچنين هێزە ئەمنیەکان (ناسراو بەلیباس شەخسی) بۆ بنەمالەیەک لەو شارەدا.
موزەفەر وەلەدبەیگی ۴۵ ساڵ تەمەن کوڕی سابیر خەڵکی گوندی نوریاو لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، بەرپرسی ماڵپەڕی هەواڵنێری و کانال تێلێگرامی نوریاوە، کە نزیک بە ۲۷ ساڵە لە بواری ڕاگەیاندندا چالاکە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان