kmmk: ڕۆژی شەممە ۱۶ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو برای کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ” عەزیز و ئامانج ڕەشیدی” دەسبەسەر و گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزەئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم دوو هاوڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کدوون.
ئامانجی ۲۸ی ساڵە و عەزیزی ۲۷ ساڵە حەوتووی پێشوو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی بیناسازی سەردانی پارێزگای سلێمانی لە باشووری کردووە و پاش گەڕانەوە دەسـبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان