KMMK: وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی زۆرتر کردنی گوشارەکان بۆ سەر رامین حوسەین پەناهی، ئەم جارە دژ بە پارێزەری ناوبراو بەڕێز حوسەین ئەحمەدی نیاز سکاڵا و دۆسیەیان تۆمار کرد.
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی درێژەی پێشێل کردنی مافی یاسایی و زۆرکردنی زەبر وزەختی نایاسای بۆسەر ” رامین حوسەین پەناهی ” بەشی چواری دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات دژ بە ” حوسەین ئەحمەدی نیاز” پارێزەری ” رامین حوسەین پەناهی ” دۆسیەیان تۆمار کرد.
ئەم دۆسیەیە بە هۆکاری وتووێژ و پارێزگاری ئەم پارێزەرە لە رامین حوسەین پەناهی تۆمار کراوە و هەوڵ دەدەن ئەم پارێزەرە مافی مرۆڤیە قۆلبەست بکەن.
بە پێی راپۆرتگەلی گەیشتوو، ئەمڕۆ هەینی نوسراوەی بانگهێشت کردن ” حوسەین ئەحمەدی نیەز ” لە دادسەرای ئەمنیەتی شاری سنە تۆمار راگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە ناوەندە ئەمنیەتیەکان تا ئەم کاتە چەندین جار هەڕەشەیان لە ” حوسەین ئەحمەدی نیاز ” کردووە.
حوسەین ئەحمەدی نیاز پارێزەری رامین حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان