کوژرانی دوو گەنجی عەفرینی لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە

kmmk: تەرمی دو گەنجی عەفرینی کە پێشتر لە لایەن سەربازەکانی حکومەتی تورکیا هەرەشەیان لێکرابوو، بە کوژراوی دۆزرانەوە.

سوپا و هێزە گرێدراوەکانی حکومەتی تورکیا بە داگیرکردنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەستیان دایە گرتن، رفاندن ،دزی ، بەبارمتە گرتنی خەلکی سڤیل و دەستدرێژی بە خەلکی شارەکە و کارە دژە مرۆڤیەیان هەر وا درێژە پێدەدەن.

هەواڵنێری فورات لەم بارەوە دەنوسێت: دو گەنجی بە ناوەکانی مەحەمەد عەلی (١٧ سالان) و خەلەف (٣۵ سالان) لە چوار رۆژ لەمەوبەر لە گوندی برج عفدلو لە ناوچەی شێراوا ون دەبن. خەلەف باوکی سێ منداڵە. تەرمی هەر دو ناوبراو بە کوژراوی لە باغە هەنارەکانی ئەو گوندە دۆزراونەتەوە.

وتراوە کە چەند رۆژ پێش ون بوونیان، سەربازە تورکەکان هەرەشەی کوشتنیان لێکردبوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: