دوکان و بازاڕی شاری کرماشان چونە ڕێزی مانگرتنەوە

kmmk: چوارشەمە ٦ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ ی هەتاوی هاووڵاتییان و بازاڕییانی شاری کرماشانیش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرانبەر گرانی پارە بیانیەکان بەرانبەر بە پارەی ئێران و ناجێگیربوونی ئابوری و هەڵاوسانی ئابوری و گرانی لە ڕادەبەدەر کە لە دوای گەمارۆسەرخستنەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ سەر ئێران و جێبەجێکردنی ئەو سزا ئابورییانە ، دوکان و بازاڕییان داخست و لە ناوەندی شار و شوێنەجیاجیاکاندا گردبونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

چەند ڕۆژ بەر لە ئیستا (لە ٤ی پوشپەڕەوە )لە دوای دابەزینی نرخی پارەی ئێران ( ڕیاڵ )بەرانبەر بە دراوەبیانییەکان و گرانبوونی زێڕ و زیو و سیاسەتە دواوەکەوتوە ئابوریەکان و چەقبەستویی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بواری ئابوری نەتەوەکانی جۆغرافیای ئێران لە چەند شاری ئێران بەتایبەت شاری تاران و کرماشان خەڵکی ڕژانە سەرشەقامەکان و دوکانەکانیان داخست.

ڕاێدارانی کۆماری ئیسلامی بە جێگەی ئەوەی ڕێگە چارەێیکی گونجاو بۆ ئەودۆخە بدۆزنەوە کەوتنە ترساندن و هەڕەشەکردنی خەڵک بە زیندان و ئێعدام و وەک نەریتێک بەو شێوەیە لە گەڵ ناڕەزایەتییەکان هەڵسوکەوت دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان