kmmk: لە ئەنجامی هێرشی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان بۆ سەر ژمارەیەک کۆڵبەر، کۆڵبەرێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندرابوو.
بەگوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممەی رابردوو، لە چیاکانی قەندیل لە دەوروبەری شاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەسترێژی گولـلە کراوە لە ژمارەیەک کۆڵبەر و لە ئەنجامدا یەکێکیان کوژراوە و یەکی دیکەش برینداربووە.
شوانە مەحمودزادەی تەمەن ٢٥ ساڵ کە باوکی منداڵێکی ساوایە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کوژراوە، کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی ناسر عەبدول گولـلە بەر ڕانی کەوتووە و بە سەختی برینداربووە.
وابڕیارە پرسەی شوانە مەحمودزادە ئەمڕۆ و سبەینێ لە شاری پیرانشار بەڕێوەبچێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان