kmmk: ڕۆژی دووشەممە، ۲۵ حوزەیرانی ۲۰۱۸ لە کۆمەڵگای حەمرین کچێک و دایکێک بە چەقۆ کوژران و دوو کچی دیکەی هەمان خێزانیش بەسەختیی بریندارکران.
بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئەمنیی بۆ ڕۆژنیوز، شەوی ڕابردوو لە کۆمەڵگای حەمرین لە شارەدێی سەعدییە-ی سەر بە شارۆچکەی خانەقین دوو ژن بە چەقۆ کوژران، کە پێکهاتوون لە دوو کچ ودایکێک و دووکچی دیکەی هەمان خێزان-یش بە سەختیی بریندارکراون.
سەرچاوەکە، وتیشی: قوربانییەکان دایک و خۆشکی غەزوان جبوری-کارمەندێکی نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانن لە سەعدییە.
هەتاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتن و بریندارکردنی ئەو ژنانە نەزاندراوە و ناشزاندرێت بکوژەکان کێن. هەر بەپێی سەرچاوەکە، دوو بریندارەکەش برینیان سەختە و لە نەخۆشخانەی بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالەن.
جێگای ئاماژەیە، تەنیا لەم مانگەدا لە سنووری شارۆچکەی خانەقین شەش ژن کوژراون، کە سێ لەو ژنانە بوونەتە قوربانیی کردەوەی تیرۆرستیی.
بەپێی ئامارەکان، كە ڕۆژنیوز ڕۆژانە لەگەڵ ڕووداوەكان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ، ١٧٠ كەس لە هەردوو ڕەگەز لە باشوری كوردستان كوژراون یان خۆیان كوشتووە، ئەمە بێجگە لەو كوشتنانەی، كە بەهۆی كردەوەی تیرۆرستییەوە ڕوویان داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان