دانپێدان لە ژێر ئەشکەنجەدا تەنیا بەڵگەی دادگای کۆماری ئیسلامی بوە بۆ لە سێدارەدانی “موحەمەد سەلاس”
kmmk:
لە ڕێکەوتی ۲٨ی جۆزەردان ۱۳۹۷ی هەتاوی موحەمەد سەلاس لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە درا .
لە گردەڤیدیوێیکدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە ؛ پارێزەرێک لە بەرپرسی گشتی دادگای پارێزگای تاراندا دەپرسێت : بۆچی لە کاتی دۆسیەکەی موحەمەد سەلاسدا پەنجەمۆری موحەمەد سەلاس وەرنەگیراوە تاوەکو ڕوون بێتەوە موحەمەد سەلاس ئاژۆرەری (شوفێر )ئەو ئوتوبوسە نەبوە کە چەند چەکدارێکی هێزی ئینتزامی کوشتوە ؟
چونکە تەنانەت هیچ یەک لە ئەندامانی هێزی ئینتزامی کە لە ناو ڕووداوەکەدا بوون ، ئامادە نەبوون شاهیدی ئەوە بدەن کە موحەمەد سەلاس شۆفێری ئەو ئوتوبوسە بوە !
لە وڵامدا بەرپرسی گشتی دادگای تاران دەڵێت :
لە ئەنجامی لێپرسینەوەکاندا (دیارە لە ژێر ئەشکەنجەی توندا )موحەمەد سەلاس چەندین جار دانی بەوەداناوە کە موحەمەد شوفێری ئەو ئوتوبوسە بوە و هەر ئەوەش بەڵگەی تەواوە بۆ ئێمە و بۆ لە سێدارە دانی و پێویست بە بەڵگەی تری نەدەکرد .
موحەمەد سەلاس سەربە تەریقەتی دەروێشەکانی گوناباد بوو کە ساڵی پار لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا لە تاران حکومەت ڕێپێوانەکەی کردە توند و تیژی بۆ سەرکوتی زیاتر و سناریوێیکی ساز کرد و سێ ئەندامی هێزی ئینتزامی بوون بە ژێر ئوتوبوسێکەوە و موحەمەد سەلاسیان بەبیانوی کوشتنی دەست ئەنقەستی ئەو سێ کەسە لە سێدارە دا .
شایانی باسە بگوترێت ئەو وتانەی بەرپرسی گشتی دادگاکانی تاران بەڵگەێکی ڕوونە بۆ ئەوەی سیستمی دادوەری حکومەتی ئێران بێ بەڵگەی ڕوون و دادوەرێیکی عادڵانە، سزاکان دیاری دەکات و لەشێوە ئەشکەنجەگەلێکی زۆر نامرۆڤانە بۆ وەرگرتنی ئێعتراف و داپێدانانی ساختە و پلان بۆداڕێژراو کەڵک وەر دەگیردرێت و هەزاران بێ تاوانیان لە سێدارە داوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان